به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی د. ڤیان سه‌بڕی وه‌ك سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق دیاری كرد و هه‌روه‌ها ڤیان دهخیلیش وه‌ك گوته‌بێژی فڕاكسیۆنه‌كه.
د. ڤیان سه‌بڕی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری كراوم و ده‌ستبه‌كاربووم.
ڤیان سه‌بڕی له خولی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشدا به‌هه‌مانشێوه سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڤیان ده‌خیل بۆ ماڵپه‌ڕی (كوردستان تیڤی) پشتڕاستی كرده‌وه كه ئه‌ویش به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بۆ پۆستی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقدا، شاخه‌وان عه‌بدوڵا به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
جێی باسه پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان دیاری كرابوو و توانیبووی 31 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.