گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووكی دڵ بۆ فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد ئه‌نجامدراوه و ئێستاش ته‌ندروستی زۆر باشه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشەم فەرسەت ئەحمەد وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێرچاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەیاوەری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی "سەنتەری دڵ"ی لە شاری هەولێر کرد، بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی رۆتینی ساڵانە.
ڕاشیگه‌یاند: ئەنجامی پشکنینەکانی وه‌زیری داد باشن و تەنیا پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی بچووک هەبووە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م لەهەمان سەنتەر، بەسەرکەوتووی بۆی ئەنجام دراوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا رەوشی تەندروستی فڕسهت ئه‌حمه‌د وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر باشە، و سوپاسی هەموو کەسایەتی و لایەن و رۆژنامەنووسانهش دەکات کە لە خەمی هەواڵ پرسینی تەندروستی ئەودابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.