Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 19:29

لە کەرکووک تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە کرا

کوردستان TV
100%

 

لە پارێزگای کەرکووک دوو جار دەستڕێژی گولە دەکرێتە سەر ماڵی ئەفسەرێکی پێشمەرگە و هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

بنکەی پۆلیسی عروبە بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەفسەرێکی کورد سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە لە بنکەکەمان کە لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک تەقە لە ئەفسەرێکی کورد کراوە.

ڕاشیگەیاند: شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو جار دەستڕێژی گولە لە ماڵی ئەفسەرەکە کراوە و هیچ زیانیکی گیانی بە دواوە نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەفسەرەکە پلەی ڕائیدە و ئەفسەری پێشمەرگەیە لە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.