ئه‌مشه‌و كه‌مێك پێش ئێستا به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له به‌غدا پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له شاری به‌غدای پایته‌خت به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وز.
ڕاشیگه‌یاند: له‌نێو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه و تا ئێستاش زهره و زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون و سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كه‌كانیش دیاری نه‌كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.