Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 19:29

سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەڵاحەددین لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

لە دیدارەكەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی فراكسیۆن و گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و كاریاندا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان ئامۆژگاریی و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.