Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 19:29

لە دهۆک ئۆتۆمبێل لە ژن و پیاوێک دەدات

کوردستان TV
100%

 

لە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکدین و لە ئەنجامدا زیانی گیانی لێکەوتەوە.

پەیامنێری کوردستان تیڤی لە دهۆک پێی ڕاگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەرامبەر نەخۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکدین و لە ئەنجامدا ئافرەتەکە گیانی لەدەستدا و پیاوەکەش بە سەختی برینداربوو.

ئاماژە بەوەشکرد کە ئافرەتەکە ناوی (دلڤین محەمەد) لەدایکبووی 1980 و هەروەها پیاوەکەش لەدایکبووی 1976 و هاوسەری یەکدین و دانیشتووی شاری زاخۆن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.