وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، به‌هۆی بارانه به لێزمهكهی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر، دوو مزگه‌وت به‌ر لافاو كه‌وتبوون.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: بەھۆی بارانی بەلێزمهی ئەمرۆی شاری هه‌ولێر بەشێکی دوو مزگەوت زیانیان پێگەیشتبوو.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و دوو مزگه‌وته‌ی به‌ر لافاو كه‌وتبوون بریتی بوون له مزگه‌وته‌كانی حاجی شێروان بیرێژی و دكتۆر نه‌ریمان له شاری هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سید سدیق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر سەردانی ھەردوو مزگەوته‌كه‌ی کرد و بە ھاوکاری تیمە فریا گوزارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان توانرا زیانەکان کەم بکرێتەوە و چارەسەر بکرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه زیانی گیانی له لافاوه‌كه و هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه نەبووە ئەوەی ھەبووە ته‌نیا زیانی ماددی بە ژێرزەمینی مزگەوت و بەشێکی حەوشەی مزگەوتی دكتۆر نەریمان کەوتووە و ئێستاش هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه پاککراوەنهتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.