Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 18:19

پارێزگاری هەولێر وردەکاری داخستنی یانە شەوانەکان ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

پارێزگاری هەولێر زانیاری زیاتری لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاری هه‌ولێری خستەڕوو و جەختی کردەوە کە هەرشوێنێک کاری نەشیاوی تێدا بکرێت، دادەخرێت و سزای تووند دەدرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: پێش سەری ساڵ لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە دیاردەى ناشیرن و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازراو و پاراستنى دابونەریت و ڕێکخستنى کار و پڕۆگرامى ئاهەنگى شەوانە، بڕیارمان دەرکرد هەر شوێنێک کاری نەشیاو و دزێوی تێدا بکرێت و دووربێت لە ئاداب و دابونەریتی کۆمەڵگە و ببێتە هۆی بێزارکردنی خەڵک و لادان بێت لە یاسا ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە و شوێنەکە دادەخرێت و سزای تووند دەدرێت.

گوتیشی: لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە یەکێک لە یانەکانى شەوانە 102 پیاو و 77 ئافرەت دەستگیرکراون و خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان دەکەین، هەروەها شوێنی دیکەش داخراوە و ئەو بڕیارانەش بۆ ڕۆژێک و دوو ڕۆژ نییە، ئەوانەی ئەو کارانە بکەن بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووى سزای تووندى یاسایی دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد "لە چوارچێوەی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر شەوی سێشەمه‌ی ڕابردوو هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی هێزێکى ئەمنى تایبەت دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو بەبوونی شوێنێک لە ناو شاری هەولێر کە چەندین کاری نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەکان و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسای تێدا ئەنجام دەدرێت (102) پیاو و (77) ئافرەت دەستگیر کران و خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کرا، هەروەها دەست بەسەر بڕێکی زۆرى کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرستەی قەدەغە کراو و جۆرەها حەبدا گیرا".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.