به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر دوو باره‌گای حزبه سونییهكان یه‌كێكیان نووسینگه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بوو و ئه‌وی تریش هاوپه‌یمانی عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له به‌غدا پێی ڕاگه‌یاندین: به‌ره‌بانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی ئه‌عزه‌مییه و یه‌رمووك له شاری به‌غدا بیستراوه، ته‌قینه‌وه‌كانیش هه‌ردوو نووسینگه‌ی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم و هاوپه‌یمانی عه‌زمی كردبووه ئامانج.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و ده‌ركه‌وتووه كه ته‌قینه‌وه‌كان به بۆمبی دروستكراوی ناوخۆی بووه، یه‌كه‌میان له‌نێو باره‌گایه‌كی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم بووه له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه له شه‌قامی 308ی گشتی له شاری به‌غدا، زیانه‌كانیش ته‌نیا ماددی بوونه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هه‌مانشێوه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له نووسینگه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی عه‌زم ڕوویداوه له ناوچه‌ی یه‌رمووك له شاری به‌غدای پایته‌خت، ئه‌ویش زیانه‌كان ته‌نیا ماددی بووه كه به‌ر باره‌گاكه كه‌وتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر دوێنێ پێنجشه‌م به‌هه‌مانشێوه به بۆمبی ده‌ستكرد هێرشكرابووه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر باره‌گاكه كه‌وتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.