سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی هه‌ر له سه‌رووی 84 دۆلار مایه‌وه.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان 6 سه‌نت دابه‌زی و ئێستا به 84.41 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش دابه‌زی، دابه‌زینی ئه‌م جۆره نه‌وته كه‌مێك زیاتر بوو كه 21 سه‌نت بووه و ئێستا نرخه‌كه‌ی 81.91 دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك به‌شێكی په‌یوه‌ندی به ئاڵۆزییه‌كانی دۆخی لیبیا و خۆپیشاندانه‌كانی كازاخستانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌وتی حهمباركراو له ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مترین ئاست له ساڵی 2018وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.