حكوومه‌تی ژاپۆن ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی كۆچی دوایی توشیكی كاییفۆی ڕاگه‌یاند كه پێشتر له ساڵی 1989 تا 1991 سه‌رۆكی حكوومه‌تی ژاپۆن بوو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژاپۆن ئاشكرای كرد كه كاییفۆی ته‌مه‌ن 91 ساڵ له ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردووه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
كاییفۆ له ساڵی 1960 بۆ یه‌كه‌مجار ببووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ژاپۆن و له حكوومه‌تیشدا چه‌ندان پۆستی باڵای پێ‌درابوو، یه‌كێك له‌وانه‌ش جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری په‌روه‌رده و خوێندن و دواجاریش له ساڵی 1989 ببووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژاپۆن.
كاییفۆ له جه‌نگی كه‌نداوی ساڵی 1990 كاتێك عێراق كوێتی داگیر كرد، بڕیاری دابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژاپۆن نه‌خاته نێو ئه‌م جه‌نگ و ململانێیه و دووره‌په‌رێزی ڕاگه‌یاندبوو، له ساڵی 1991 یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی گه‌وره‌ی دیموكراتی بوو سه‌ردانی چینی كرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به چه‌ك و كوشتن ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی تیانانمین ببووه له ساڵی 1989 كه داوای دیموكراتییان له حكوومه‌تی چین ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.