به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
كه‌شناسی ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه) ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و له ناوچه شاخاوی و سنوورییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
ڕایگه‌یاند: له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاریگه‌ری ته‌م له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر نامێنێ، به‌ڵام تاوه‌باران و برووسكه ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران نمه باران ده‌بارێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه بۆ سبه‌ی شه‌موو تا نیوه‌ڕۆ ئاسمان به هه‌ور و باراناوی به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌ڵام بۆ دوای نیوه‌ڕۆ كه‌ش سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه و ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
له پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به درێژایی كاته‌كان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، به‌ڵام بۆ سبه‌ی له كاته‌كانی ئێواره ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت و دواتریش له به‌ره‌به‌یان بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
له پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و نمه‌باران ده‌بارێت، دوای نیوه‌ڕۆش بارانبارین و برووسكه ده‌ست پێ ده‌كات، سبه‌ی شه‌مووش تا نیوه‌ڕۆ ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت، به‌ڵام بۆ دوای نیوه‌ڕۆ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگاكه.
سه‌باره‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به درێژایی ڕۆژ هه‌وری ئاسمان باراناوی ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، بۆ سبه‌ی شه‌مووش بارانبارینی به نمه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت و كه‌ش و هه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك جێگیر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پارێزگای كه‌ركووك ئه‌مڕۆ هه‌ینی نمه‌بارانی پچڕ پچڕ له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای نیوه‌ڕۆش ده‌گۆڕێت بۆ تاوه باران و برووسكه‌ی كورتخایه‌ن، بۆ سبه‌ش ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت ڕه‌نگه له هه‌ندێ ناوچه‌ش نمه‌بارانی پچڕپچڕ ببارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.