Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:43

له‌ ساڵیادی کۆچی دوایی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14-1-2022 سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامانه.

هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان یه‌كێك بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان، ناوبراو له‌ ساڵی 1946 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵه‌كانی 1968-1970 به‌كالۆریۆسی له‌ به‌شی شانۆیی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه‌.

ده‌ستپێكی كاره‌كانیشی به‌ نووسینی چه‌ند درامایه‌ك بووه‌ له‌ ساڵی 1962، دامه‌زرێنه‌ری تیپی قوتابییانی هونه‌ری به‌غدا بووه‌ له‌ ساڵی 1969، وه‌كو ده‌رهێنه‌ریش له‌ چه‌ندین دراما و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیونی و شانۆیی كاری كردووه‌، وه‌كو وه‌رگێڕیش چه‌ندین ده‌قی شانۆیی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

له‌ ساڵی 1970 تیپی لاوانی دیموكراتی كوردستانی دامه‌زراندووه‌، له‌ ساڵی 1972 لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی دامه‌زراندووه‌، له‌ ساڵی 1974 تیپی هونه‌ری نوێی دامه‌زراندووه‌، له‌ ساڵی 1992 تیپی شانۆیی سامانی دامه‌زراندووه‌، له‌ ساڵی 1996 سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه‌، پاشان بووه‌ته‌ سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی له‌ شاری هه‌ولێر.

هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان یه‌كێك بوو له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی بووه‌ مایه‌ی دروستبوونی چه‌ندیین هونه‌رمه‌ند، زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی نێو گۆڕه‌پانی شانۆ له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان هاتنه‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، له‌و سه‌رده‌مه‌ پڕ زه‌حمتییه‌ی ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان ئه‌و كۆڵی نه‌داوه‌ و هه‌میشه‌ ئاماده‌ییه‌كی باشی هه‌بووه‌ بۆ كاری شانۆیی.

وه‌ك چاودێرانی هونه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی شانۆی له ‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كان نمایش كردووه‌، شانۆی گه‌ڕه‌كۆكی له‌ لادێیه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان نمایش كردووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی وای كرد زیاتر بینه‌ر ئاشنای شانۆ بكات و له‌ هه‌مانكاتدا شانۆ بۆ بینه‌ر ببات له ‌بڕی ئه‌وه‌ی بینه‌ر بۆ شانۆ بێته‌ هۆڵه‌كان، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و بینه‌رانه‌ی شانۆ به‌لایانه‌وه‌ كارێكی نامۆ یاخوود ئاشنایه‌تییان هه‌ر نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵیدا.

لایه‌نێكی دیكه‌ی كار و به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ناوازه‌یه‌ ئه‌وه ‌بووه‌ كه‌ توانیویه‌تی ده‌قی شانۆیی بنووسێت، خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێك و هزرێكی فراوان بووه‌، زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ شانۆییانه‌ی نمایشی كردوون خۆی ده‌قه‌كانی نووسیووه‌ كه‌ ئه‌وه‌شیان خاڵێكی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بووه.

به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ڵعه‌ت سامان وه‌ك نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر:

1- شانۆگه‌ری نه‌فره‌تلێكراو  - نووسین و ده‌رهێنان

2- شانۆگه‌ری جه‌نگاوه‌ری شێت، نووسین و سه‌رپه‌رشتی

3- شانۆگه‌ری ترس، نووسین و ده‌رهێنان

4- شانۆگه‌ری بووكی په‌رده‌، ده‌رهێنان

5- شانۆگه‌ری پیلان، نووسین و ده‌رهێنان

6- شانۆكه‌ری قه‌ل و ڕووته‌، نووسین و ده‌رهێنان

7- شانۆگه‌ری پێشانگا، ده‌رهێنان

8- شانۆگه‌ری خاڵۆی ڕێبوار، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

9- شانۆگه‌ری خه‌ملی په‌مۆ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

10- شانۆگه‌ری گێچڵه‌كانی حه‌مه‌ وه‌ی ‌وه‌ی، نووسین و ده‌رهێنان

11- شانۆگه‌ری بووكی به‌فر، ده‌رهێنان

12- شانۆگه‌ری قه‌ڵای ده‌مدم، نووسین و ده‌رهێنان

13- شانۆگه‌ری خانزادێكی تر، نووسین و ده‌رهێنان

14- شانۆگه‌ری خه‌ج و سیامه‌ند، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

15- شانۆگه‌ری فایلی 67، ده‌رهێنان

16- شانۆگه‌ری شاری ئه‌وین، نووسین و ده‌رهێنان

17- شانۆگه‌ری حه‌مه‌دۆك، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

18- شانۆگه‌ری ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگرین، ده‌رهێنان

19- شانۆگه‌ری سێداره‌، نووسین و ده‌رهێنان

20- شانۆگه‌ری زنجیر، ده‌رهێنان

21- شانۆگه‌ری گوریس‌، نووسین و ده‌رهێنان

22- شانۆگه‌ری چه‌پكێ گوڵ، نووسین

23- شانۆگه‌ری دووكه‌ڵ، نووسین

24- شانۆگه‌ری حوكمی قه‌ره‌قووش‌، ده‌رهێنان

25- شانۆگه‌ری دڵدارێكی قرچۆك، ده‌رهێنان

26- زنجیره‌ درامای فه‌قێ ئه‌حمه‌د داره‌شمانه‌، نووسین و ده‌رهێنان

27- شانۆگه‌ری ئالوگۆڕ، نووسین

28- درامای كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چووخ، نووسین و ده‌رهێنان

29- درامای سێ كه‌له‌پووچ، سیناریۆ و ده‌رهێنان

30- درامای چه‌قۆ، سیناریۆ و ده‌رهێنان

31- زنجیره‌ی ته‌لاری مه‌زن، نووسین و ده‌رهێنان

32- درامای هه‌ڵچوون، نووسین

33- درامای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، نووسین و ده‌رهێنان

34- درامای مه‌رج، نووسین و ده‌رهێنان

35- درامای گوێزان، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان

شایانی باسه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی 14-01-2019 به‌ ڕووداوی هاتوچۆ له‌نێوان پیرمام - هه‌ولێر هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان كۆچی دوایی كرد.

 

 

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.