بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كان له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و دۆخی سیاسی عێراق ئه‌نجام بده‌ن.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌تایبه‌تی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی هاتنه‌ده‌ره‌وه له پیكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ده‌رگاكان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تره‌وه له‌سه‌ریان دابخرێ.
ڕاشیانگه‌یاند: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆسه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگرانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی سه‌باره‌ت به سڕكردنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كانی.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕه‌وتی سه‌دری خاوه‌ن 73 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو وه‌ك خاوه‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به فه‌رمی داواكاری پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕابسپێردرێن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، پێشتریش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لیستێكی به ئیمزای 88 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێشكه‌ش كردبوو به پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو و به‌مه‌ش ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ن دروست ببوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.