وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی باران و هه‌وره برووسكه، كاره‌با له گه‌رمیان كه‌م ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی بەهۆی باران و لێدانی هەورە برووسکە یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132kv کفری لە خزمەت دەرچووە.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی لێدانی برووسكه‌وه یەکێک لە دژەبرووسكەكانی گۆڕهڕهكه سووتاوه و تێكچووه.
هه‌روه‌ها ئاگاداری دانیشتووانی شارۆچکەی کفری و ناحییەکانی دەوروبەری كرده‌وه کە پێدانی كارەبای نیشتمانی له‌م ناوچانه کەم دەبێتەوە تا ئه‌و كاته‌ی گرفته‌كه چارەسەر ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.