هه‌ردوو هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم و عه‌زم به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ر باره‌گاكانیان له شاری به‌غدا بڵاو كرده‌وه.
به‌ره‌بانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به بۆمبی دروستكراوی خۆماڵی هێرشكرابووه سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ردوو هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی و عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر له ناوچه‌كانی ئه‌عزه‌مییه و یه‌رمووك له شاری به‌غدا.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوو هاوپه‌یمانییه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاتووه: هه‌ردوو هاوپه‌یمانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم ئه‌م به ئامانجكردنه تیرۆریستییه شه‌رمه‌زار ده‌كات كه كرانه سه‌ر نووسینگه‌كانمان له شاری به‌غدا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌كرێته سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه له ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: داوا له حكوومه‌ت و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سانه هه‌بێت كه كاری تیرۆریستی له‌مجۆره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین گیانی ئه‌ندامان و باره‌گا و نووسینگه‌كانمان له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكاری بپارێزن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كه‌ن كه هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانییه‌كانمان ده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.