Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 17:07

ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان TV
100%

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە جەختی کردەوە کە ئەوە ڕێگەی چارەسەری کێشەکان نییە و بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، داواش دەکات بکەری ئەم هێرشانە بدۆزرێنەوە بەپێی یاسا سزا بدرێن.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە " دووبارە ڕەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش کرایە سەریان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین و بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین ئەو ئسلوب و رەفتارانەتان ڕێگەی چارەسەری کێشەکان نین بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن".

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە کە پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.