ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەناوی هەلیکارەوە 8 ئۆتۆمبێلیان لە خەڵک دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دوای ڕووداوی فێڵکردن و دزینی 8 ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلیکار لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە شاری هەولێر، تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و بە هاوکاری پۆلیسی هەولێر توانییان ئەمشەو هەینی ئەو باندە دەستگیر بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە تۆمەتباران دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.