خێزانێكی مەریوانی لهكوردستانی ئێران، کە بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو، لە ئاوەکانی یۆنان خنکان.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه:، ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو 13 ى 1 ى 2022، تەرمی ئافرهت و مێردێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی جەلیل ڕەوانگەرد تەمەن 34 ساڵ و سومەیە جامخانە تەمەن 28 ساڵ که لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەورووپا و لە یەکێک لە ڕووبارەکانی دوورگەی سیریسی یۆنان خنکابوون، دۆزرایەوە.
عەبدوڵڵا جامخانە برای جووکەی سومەیە کە لەم سەفەرەدا لەگەڵیان بووە لەوبارەوە بە هەنگاوی راگهیاندووه: کاتژمێر9ی شەوی ڕابردوو کاتێک کە ویستوومانە لە شاری سالۆنیک بەرەو ئاتن بڕۆین، لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووبارێک بە هۆی نائاشنا بوون بە جوگرافیای ناوچەکە و هەروەها تاریکی شەو، خۆشکەکەم توانای ڕۆشتنی نەماوە و ئاوی ڕووبارەکە لەگهڵ خۆی بردوویەتی.
ههروهها راشیگهیاند: زاواکەشمان بەشوێنیدا ڕۆشتووە و هەردووكیان گیانیان لە دەست داوە و تەرمەکانیان و تەرمی جەلیل چەند کاتژمیر دواتر و تەرمی خۆشکەکەم ڕۆژی پێنج شەممە دۆزراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە عەبدۆڵا ئێستا لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس لە نزیک شاری سالۆنیک دەستبەسەرە.
ئەم ئافرهت و مێردە لاوه، ساڵی ڕابردوو زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو و بە تازەیی لە تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتبوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2021 تا ئێستاكه لانیکەم 10 پەناخوازی کوردی خەڵکی کرماشان، سەلاسی باوەجانی، مەریوان (5 کەس) و سەردەشت (3 کەس) لە کاتی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە کە 3 کەسیان ئافرهت بوون.
خێزانێکی کوردستانی ئێران لە ئاوەکانی یۆنان خنکان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.