له‌ده‌ست پێكی گه‌ری نۆزده‌مینی خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانه‌ی فرایبۆرگی كرد‌و به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سیگنال ئهدۆنا پارك به‌رێوه چوو ، خاوه‌ن یاریگا به‌هێزه‌وه ده‌ستی به‌یاری كردن كرد، له خوله‌كی چوارده تۆماس مۆنیێیر به‌تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆماركردنی یاریه‌كه‌ی كرده‌وه.
له‌خوله‌كی بیست و نۆ هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و بروسیا دۆرتمۆندی تۆماركرد، له‌دوا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م ئیرلینگ هاڵاند گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له‌نیوه‌ی دووه‌م فرایبۆرگ به‌مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه بۆ ناو كه‌شی یاریه‌كه چه‌ند هێرشێكیان برده سه‌ر گۆلی خاوه‌ن یاریگاو له خوله‌كی شه‌ست ئیرمیدین دیمیترۆڤیتش گۆلێكی تۆماركرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه ، له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج هالاند گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می زهردهوالهكانی تۆمار كرد، چوار خولهك به‌ر له‌ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری محمود داود گۆلی پێنجه‌می تۆمار كرد‌و بروسیا دۆرتمۆند سێزده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به چل خال پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی به‌هێزتر كرد‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جیاوازی خاله‌كانیشی له‌گه‌ل بایرن میونشنی پێشه‌نگ بۆ سێ خال كه‌م كرده‌وه ،فرایبۆرگیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و به سی خال له‌پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له بۆندس لیگادا بڕوسیا دۆڕتمۆند سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر فرایبۆرگ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.