له‌یه‌كه‌م یاری گه‌ری بیست و یه‌كه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی نیس به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كانی و له‌سه‌ر یاریگای خۆی به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی نانتی میوانی برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ریڤێرا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست و یه‌ك كاسپه‌ر دۆلبێرگی دانیماركی به لێدانی سزا گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد.
له دواخوله‌كی ئه‌م گێمه ئه‌ندرێ جیرۆنۆی به‌رازیلی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له‌سوودی نانتی میوان یه‌كسان كرده‌وه .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش كیڤرین تۆرامی فه‌ره‌نسی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی نیسی تۆمار مكردو یانه‌كه‌ش دوازده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به سی‌و نۆ خال له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
یانه‌ی نانتیش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و به بیست‌و نۆ خال له‌پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه ،
نیس به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌کانی و سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.