د.مارف عومه‌ر گوڵ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان و سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ،جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ لێیدا كه‌مێك پێش ئێستا كۆچی دواییكرد..
پرۆفایلی د. مارف عومه‌ر گوڵ:
- شوێن و ساڵی له دایك بوون : گوندی هه‌شه‌زینی، سه‌نگاو، چه‌مچه‌ماڵ، /1956
- یه‌كه‌م دامه‌زراندنی فه‌رمی : 1983 / فه‌رمانگه‌ی ئاودێری سلێمانی
- یه‌كه‌م دامه‌زراندنی زانكۆ: 1999كۆلێجی یاسا / زانكۆی سلێمانی
- ساڵی 1982 له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی ماوه‌یه‌ك له زیندانه‌كانی (ئه‌منی عامه‌ی به‌غداد) بووه‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه.
- بڕوانامه
بهكالوریس: زانكۆی به‌غداد، كۆلێژی یاسا، 1982
ماجستیر: زانكۆی كییڤ، ئۆكراانیا، 1990
كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی
1.جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌به‌ر رۆشنایی یاسای نێوده‌وڵه‌تاندا (كتێب).
2.كێشه‌ی كه‌سایه‌تی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد (كتێب).
3.پێوه‌ندیی مه‌سه‌له‌ی كورد به یاسای نێوده‌وڵه‌تانه‌وه (كتێب).
4.بارودۆخی كورد له چه‌ند بابه‌تێكی یاسای نێوده‌وڵه‌تاندا (كتێب).
5.پێكهاتنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندی به یاسای ناوخۆی ده‌وڵه‌ته‌وه (لێكۆڵینه‌وه به‌زمانی كوردی)، گۆڤاری زانكۆی سلێمانی ژماره (5/2001).
6.تیۆری ئاسایشی هاوبه‌ش و رێكخستنی نێوده‌وڵه‌تی (لێكۆڵینه‌وه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی)، گۆڤاری زانكۆی سلێمانی ژماره (11/2003).
چالاكیی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی
پێشكه‌شكردنی ده‌یان كۆڕ و سیمناری رۆشنبیری و یاسایی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.
به‌شداریكردن له‌ده‌یان گفتوگۆی زانستی له‌سه‌ر فیدرالیزم، جیهانگیریی، سیستمی نوێی جیهان، مافه‌كانی مرۆڤ.
پێشكه‌شكردنی ده‌یان سیمینار و بابه‌ت له‌رێكخراوه‌كانی NGO له كوردستاندا.
ئه‌ندام له یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له‌ساڵی 1977-ه وه.
ئه‌ندام له سه‌ندیكای رۆژنامه نوسانی كوردستان.
ئه‌ندام له‌سه‌ندیكای یه‌كێتی ماف په‌روه‌رانی كورد.
ده‌یان وتار و نوسراوی جۆراوجۆری بڵاوكراوه له گۆڤار و رۆژنامه كوردی و عه‌ربیه‌كاندا.
خاوه‌نی دوو دیوانی چاپكراوی شیعری به‌ناوی (هێلانه‌ی نوغرۆ) و (خۆری زیندان).
ده‌یان بابه‌تی ئه‌ده‌بی و شیعری نووسراو وه‌ڕگێراو له‌رۆژنامه كوردییه‌كاندا.
چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی كراوه بهسرودوو گۆرانی.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.