مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی د.مارف عومه‌ر گوڵ نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی ، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.