نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی د.مارف عومه‌ر گوڵ نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمى و كه‌سایه‌تیى نیشتمانپه‌روه‌ری شاری سلێمانی، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى د. مارف عومه‌ر گوڵ ده‌كات
بۆ كۆچى دواییى نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمى و كه‌سایه‌تیى نیشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو د. مارف عومه‌ر گوڵ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م هاوخه‌میانم.
هیواخوازم خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى زۆرى به خزمه‌تى ئه‌كادیمى و نووسین و ڕ‌ۆشنبیرى به‌خشى. یادى به خێر و گیانى شاد بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/15
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.