نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا داوە و بڕیارە لەم هەفتەدا بگاتە هەرێمی کوردستان.
فارس عیسا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەمڕۆ شەممە بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی ناردنی بڕی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دراوە.
ڕاشیگەیاند: تەنیا ڕێکاری ئیداری ماوە و بڕیارە لەم هەفتەدا بگاتە هەرێمی کوردستان.
جێی باسە لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان میکانیزمی دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.