Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 13:49

پۆلیسی هەولێر وردەکاری دەستگیرکردنی ئەو باندەی 8 ئۆتۆمبێلیان دزیبوو خستەڕوو

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی هەولێر لەبارەی دزینی 8 ئۆتۆمبێل لەلایەن باندێکەوە ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر کران و دەست بەسەر 6 ئۆتۆمبێلیشدا گیرا، هەروەها فەرمانی دەستبەسەرداگرتن بۆ 2 ئۆتۆمبێلەکەی تر دەرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی (2022/01/13)، تاوانێکی فرتوفێڵ لەناو شاری هەولێر ڕوویدا کە کۆمپانیایەک بەمەبەستی بەکرێدانی (8) ئۆتۆمبێل لە جۆری (لاندگرۆزەر) لە هاووڵاتییانیان بردبوو، دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دەرچوو.

ڕاشیگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیان دوو تۆمەتباری سەرەکی بەناوەکانی (م. ئـ. ئـ.) و (ئـ. ع. چ.) کە تاوانەکەیان ئەنجام دابوو دەستگیر بکرێن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی (6) ئۆتۆمبێل و فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلەکەی تر بڵاوکراوەتەوە..

ئاماژە بەوەش کراوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان بۆ ڕێکخراوە، ئێستاش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر ڕاگیراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.