عـەلی حوسێـن ـ بەرپـرسی پـەیوەندییەکانـی کـوردسـتانی و عـێراقیی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق رایگه‌یاند :
ئه‌و دۆخه‌ی عێراق ئێستا زۆر ناخۆشه به‌ڵام كاتییه ، چونكه خه‌ریكی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تن ، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه رووده‌ده‌ن چاوه‌ڕوانكراون ، له‌وانه‌یه شتی زیاتریش رووبدات له ئاكامی ئه‌و هه‌لبژاردنه شه‌قام هه‌ندێ لایه‌نی سزادا و دۆراون ، بۆیه كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.
هه‌وڵ له ئارادایه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه ، ئێمه‌ش وه‌كو كورد هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه رێبكه‌وین له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه توانایان هه‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و گرفته‌ی په‌رله‌مان كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌بێت ، گرفته‌كه زیاتر له نێوان شیعه‌ن كه چۆن حكومه‌ت پێك ده‌هێنن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له خولی پێشوو ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستپێكێكی باش نه‌بوو . ناكرێت ئێستا پارتی رای نه‌بیت كه به‌هێزترین هێزو براوه‌ی یه‌كه‌مه له هه‌رێم له‌و هه‌لبژاردنه .
عه‌لی حوسێن رایگه‌یاند كه كورد به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێویسته بپارێزێت و له یه‌ك نزیك ببینه‌وه و لێك تێگه‌یشتن هه‌بیت له نێوان ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌روه‌ها پێویسته به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆ بگرن .
له هه‌مان كات پێویسته له سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌كی رێكبكه‌وین ، چونكه پۆست وه‌سیله‌یه و هیچی تر نییه .
عه‌لی حوسێن گوتی : ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین بگه‌ینه ئه‌نجامێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار كه پشكی كورده .
هه‌روه‌ها بڕوامان وایه ئه‌و پرۆسه‌یه تێده‌په‌ڕێت و دواتر به هه‌مان شێوه سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌ستنیشان ده‌كرێت .
راشیگه‌یاند كه پێویسته هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و را جیاوازییه‌ی هه‌یه له سه‌ر هه‌لبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان نه‌بێت .
هه‌رچه‌ند پارتی دیموكراتی كوردستانیش به مافی خۆی ده‌زانێت به‌پێی كورسیه‌كانی له په‌رله‌مانی عێراق پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی ئه‌و بێت .
هیچ لایه‌نێكی سیاسی له پرۆسه‌ی سیاسی قازانج ناكات كه به تاكڕه‌وی هه‌نگاو بنێت . بۆیه هه‌میشه بوونی هاوپه‌یمانی و پێكه‌وه كاركردن به قازانجی پرۆسه‌ی سیاسی به كۆتا دێت .
ئه‌مه‌ریكا به قسه‌ی شیعه له عێراقه‌و خۆیان پێویستیان پێی هه‌یه به‌ڵام چۆن ده‌مێنن و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ئه‌وه خۆیان بڕیاری له سه‌ر ده‌ده‌ن له ئاینده .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.