وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەشێک لە داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و باشترکردنی دۆخی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی پارێزگای دهۆک تەرخان دەکرێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای دهۆک کۆبووەوە و گوێی لە پێشنیار و داواکاری بەڕێوەبەرانی کارەبای دهۆک گرت و ئاگاداری کێشە و گرفتەکانی کەرتی کارەبای پارێزگاکە بوو، بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا پێداگیریی لەسەر چەند پڕۆژەیەک کرد، پڕۆژەکانیش پێکهاتوون لەمانە:-
-پڕۆژەی پێوەری زیرەک بە زووترین کات تەواو دەکرێت، چونکە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دایەبەشێک لە داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و باشترکردنی دۆخی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی تەرخان دەکرێت
-چەندین پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن لە ماوەی ئەمساڵ لە دهۆک جێبەجێ دەكرێن، لەوانە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر و هایدرۆپاوەر.
-سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا چارەسەر دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
-وەزیری کارەبا بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان لە بەرامبەر پەتای کۆرۆنا پێداگیریی لەسەر پێویستی کووتانی تەواوی فەرمانبەرانی کارەبا لەبەرامبەر ئەم پەتایە کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.