کارەبای دووکان ڕایگەیاند، ھیچ مەترسییەک لەسەر وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان نییە و ئەو ڕووناکییە زۆرەشی لە ئاسمانی ناوچەکە بینراوە تەنھا شۆرتێک بووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دووکان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ھیچ مەترسییەک لەسەر وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان نییە و ئەو ڕووناکییە زۆرەشی لە ئاسمانی ناوچەکە بینراوە، دڵەڕاوکێی لە سەنتەری قەزای دووکان و ھەندێک لە دانیشتووانی ناحییەی پیرەمەگروون و خەلەکان و ناوچەکە دروست کردووە تەنیا شۆرتێک بووە لە ھێڵی پەستان بەرزی 132 کەی ڤی، هەروەها ئێستاش کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان لە ھەوڵی گێڕانەوەی کارەبای نیشتمانین.
ئەوەشی خستەڕوو " خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە سەرجەم کارمەندان و پۆلیسی پاراستنی محطەی (abb) سەلامەتن، لە ئەنجامی شۆرتەکە کە بەو ھۆیەوە شەتداونی گشتی بە وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد سەرجەم قەزای دووکان کارەبای نییە و بازنەی گواستنەوەی ھێڵی 132 کەی ڤی کوردستان بۆتە دوو بەش، جەختیش کراوەتەوە کە کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی وزەی بەرھەمھێنانی کارەبای دووکان لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.