Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:25

ئافرەتانی ئەفغانستان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

 

دوای ئەوەی کچێکی گەنج لە خاڵێکی پشکنینی تاڵیبان تەقەی لێکرا و کوژرا، ژمارەیەک ئافرەت لە کابوولی پایتەختی ئەفغانستان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (بی بی سی) بەریتانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: بەهۆی کوژرانی کچێکەوە کۆمەڵە ئافرەتێک خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و لە خۆپیشاندانەکە دروشمیان دەگوتەوە و داوایان ئاراستەی جیهان کرد بە گرنگییەوە لەم بابەتە بڕوانن و بێنە دەنگ.

هەر بەپێی هەواڵەکە کچەکە ناوی (زەینەب عەبدوڵڵا) بووە، تەمەنی 25 ساڵ بووە، دوای ئەوەی شەوی پێنجشەممە لەگەڵ خانەوادەکەی گەشتی کردووە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری یەکێک لە خزمانیان دوای ڕێگە پێدان لە خاڵێکی پشکنین تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

هاوکات تاڵیبان بەڵێنی داوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکات و ئەنجامدەران بخاتە بەردەم دادگە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.