هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بەفربارینی زۆر رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت.
ئهمڕۆ یهكشهممه 16 ى 1 ى 2022 ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردهوه: سەرجەم شۆفێران وهاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆر، رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت، لەبەر چڕی بەفرەکە لەسەر رێگا و کەمبونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک.
هاتووچۆی ههولێر ئاماژه بهوهشدهكات: هاووڵاتییان و شۆفێران ئێستا وەک بەدیل دەتوانن رێگای ( هەولێر شەقڵاوە هیران) بەکاربێنن، کە لەکاتی ئێستا هاتووچۆ تیایدا ئاساییە، لەهەمانکاتیش داوایان لێدەکەین هاتووچۆیان سنووردار بکەن، لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەفەر نەکەن.
ههولێر .. بەهۆی بەفربارین ڕێگایەک دادەخرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.