دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو پێنج توشبووی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) له‌هه‌رێم تۆماركران، پزیشكان رێنمایی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین باشترین رێكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به په‌تاكه و به‌ڕێژه‌ی 90%ـیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه‌متره كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و توشی ئۆمیكرۆن بوون.
دكتۆر عارف گۆران پسپۆری ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی ھه‌ناو له‌نده‌ن و دكتۆر كامه‌ران قه‌ره‌داخی پزیشكی ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و بۆڕی ھه‌وا له سلێمانی له‌نوسینێكی هاوبه‌شدا 10 رێنماییان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تای ئۆمیكرۆن بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسیان له‌وه‌شكردوه، “لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن، كه ئۆمیكرۆن وه‌ك ده‌لتا كۆرۆنا كوشنده نیه . تووشبوان به رێژه‌یكی زۆر كه‌متر تووشی ھه‌وكردنی سیه‌كان ده‌بن. ھه‌رچه‌نده ژماره‌ی تووشبوان زۆره ، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی كه‌م پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه ده‌بێت”.
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، “زۆربه‌ی ھه‌ره زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ھه‌وكردنی سیه‌كان ده‌بن و پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه ده‌بێت له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه.. له راستیدا دوای ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین رێژه‌ی پێویستی بوون به نه‌خۆشخانه به ھۆی ئۆمیكرۆن به رێژه‌ی 90% كه‌مده‌بێته‌وه”.
كاتێ ئۆمیكرۆن گه‌یشته كوردستان، ئایا ده‌بێت لێی بترسین؟
دوای سه‌رھه‌لدانی كۆرۆنای گۆراوی ئۆمیكرۆن له ئه‌فریقای باشوور ، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گه‌یشته زۆربه‌ی وولاتانی جیھان ، ھه‌ربۆیه گه‌یشتنی ئۆمیكرۆن بۆ كوردستان شتێكی ته‌واو چاوهرانكراو بوو . له‌و كورته پۆسته ھه‌وڵ ئه‌ده‌م چه‌ند راستیه‌ك ده‌رباره‌ی ئۆمیكرۆن بخه‌مه روو:
1-ئۆمیكرۆن زۆر خێراتر له جۆری ده‌لتا بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكه‌ین له چه‌ند ھه‌فته‌یه‌كی كه‌مدا ژماره‌ی تووشبوان زۆر زیادیكردووه . بۆ نموونه له ئه‌مریكا رۆژانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س تووشی ئۆمیكرۆن ده‌بن ، له ھه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپا رۆژانه پتر له چاره‌گه ملیۆنێك كه‌س تووشی ڤایرسه‌كه ده‌بن .
2- لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن، كه ئۆمیكرۆن وه‌ك ده‌لتا كوشنده نیه . تووشبوان به رێژه‌یكی زۆر كه‌متر تووشی ھه‌وكردنی سیه‌كان ده‌بن . ھه‌رچه‌نده ژماره‌ی تووشبوان زۆره ، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی كه‌م پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه ده‌بێت . ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگوترێت له ئه‌گه‌ری تووشبوونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك له ماوه‌یه‌كی كورتدا بۆی ھه‌یه ئه‌و رێژه كه‌مه‌ی تووشبوان، كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه ده‌بێت زیاتر بكات و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندرووستی ھه‌بێت، ھه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ھۆكاره‌یه ھه‌ندێك وڵاتی جیھان كۆمه‌ڵێك رێكاری نوێیان گرتۆته به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون.
3- نیشانه باوه‌كانی تووشبوانی ئۆمیكرۆن بریتیه له ئاو له لووت ھاتن ، پژمین ، سه‌رئێشه ، ئازار‌و سووتانه‌وه‌ی قوڕگ ، ھه‌ستكردن به ماندوبوون . به واتایه‌كی تر نیشانه‌كانی زۆر له ھه‌لامه‌ت ده‌چێت.
4- ده‌ركه‌وتووه ڤاكسینه‌كان كاریگه‌ریان به‌رامبه‌ر به ئۆمیكرۆن ھه‌ندێك كه‌متره به به‌راورد له‌گه‌ل جۆره‌كانی پێشووی كۆرۆنا ، ھه‌ربۆیه ئه‌گه‌ری تووشبوون به ئۆمیكرۆن زیاتره ، ته‌نانه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه ھه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیشیان وه‌رگرتووه ، به تایبه‌ت دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌می ڤاكسین . له‌به‌ر ئه‌و ھۆیه زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كه‌وتنه په‌له بۆ پێدانی بڕه ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین .
5- زۆربه‌ی ھه‌ره زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ھه‌وكردنی سیه‌كان ده‌بن و پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه ده‌بێت له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، یاخوود ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسینیان تێپه‌ریوه. له راستیدا دوای ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین رێژه‌ی پێویستی بوون به نه‌خۆشخانه به ھۆی ئۆمیكرۆن به رێژه‌ی ٩٠٪ كه‌مده‌بێته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگوترێت مردن به ھۆی ئۆمیكرۆن ته‌نانه‌ت له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه ڤاكسینیشان وه‌رگرتووه ھه‌رچه‌نده كه‌مه ، به‌لام بوونی ھه‌یه .
6-مردن به ھۆی كۆرۆنا له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه زیاتر له نێوان كه‌سانی به ته‌مه‌ندایه یان ھه‌لگری ھه‌ندێك نه‌خۆشی دهێژخایهنن ، ھه‌ر بۆیه ده‌بێت په‌له بكرێت بۆ پێدانی بره ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین به تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به ته‌مه‌ن.
7-له‌زۆربه‌ی حاله‌ته‌كان تووشبوون به ئۆمیكرۆن له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه به سووكی ده‌بێت . ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگووترێت ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی سێ ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه بۆی ھه‌یه تووشی ئۆمیكرۆن ببن ، به‌لام یان ھیچ نیشانه‌یه‌كیان لێده‌رناكه‌وێت ، یاخود زۆر به سووكی بۆ چه‌ند رۆژێكی كه‌م په‌تاكه تێده‌په‌ڕێنن.
8-له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانی به‌ریتانیا ، كه خۆم كاری تیادا ده‌كه‌م و ره‌نگ بێت وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ دۆخی زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وروپا ، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ی، كه به ھۆكاری تر جگه له كۆرۆنا پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه ھه‌یه، له كاتی پشكنیندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ھه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنانهو ھیچ نیشانه‌یه‌كیان نیه، به واتایه‌كی تر به رێكه‌وت ده‌رده‌كه‌وێت تووشی ئۆمیكرۆن بوونه. !.
9-دوای زیاتر له سالێك له به‌كارھێنانی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا تاكوو ئێستا ھه‌موو لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، كه ڤاكسینه‌كان زۆر كاریگه‌رن له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر جۆری ئۆمیكرۆنیش . دوای زیاتر له سالێك و به‌كارھێنانی نزیكه‌ی ٩ بلیۆن بڕه ژه‌می ڤاكسین له سه‌رانسه‌ری جێھان ده‌ركه‌وت، كه ڤاكسینه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌لامه‌تن .
10-ھیوادارم ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ھه‌نووكه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه له نزیكترین ده‌رفه‌ت ھه‌وڵبده‌ن ڤاكسین وه‌رگرن . ئه‌و كه‌سانه‌ی به ته‌مه‌نن و له‌سه‌رووی شه‌ست ساڵین وا باشه ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌رگرن، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه تێپه‌ڕیبێت . به ھه‌مان شێوه ھه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌رتی ته‌ندرووستی، كه رۆژانه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ل كۆرۆنا ھه‌یه یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ھه‌ندێك نه‌خۆشیان ھه‌یه ده‌بێت ژه‌می سێیه‌م وه‌رگرن.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.