له گه‌ڕی نۆزده‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له یاریگای ئه‌حمه‌د ڕازی له به‌غدا، یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی كه‌رخ، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به وریاییه‌وه یاریان ده‌كردو هه‌ردوولاش چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆڵی یه‌كتر تاقیكرده‌وه، یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر كه له‌م یاریه به درێسی سپی یاریان ده‌كرد به پشت به‌ستن به پلانی نزار مه‌حروسی ڕاهێنه‌ر ته‌واوی هێڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م یاریزانانی كه‌رخ داخستبوو، تا له كۆتاییدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر بۆ شه‌شه‌م جار له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق یه‌كسان بوو و به كۆكردنه‌وه‌ی بیست ویه‌ك خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
له‌وه‌تای نزار مه‌حروسی سوری بۆته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر، یانه‌كه هیچ یاریه‌كی له خولی عێراق نه‌دۆڕاندووه، له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خوله‌كه‌دا، هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆزو نه‌فتی به‌سره بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌كات.
هه‌ولێر چه‌ند یارییه‌که له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاهێنه‌ر نزار مه‌حروس تووشی دۆڕاندن نه‌هاتووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.