له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیست ودووه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی چێڵسی میوانی برده‌وه.
یارییه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌خۆوه بینی، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتادا، كیڤن دی بروینی به‌لجیكی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی سیتیزێنزی به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش مان سیتی درێژه‌ی به ئه‌نجامه باشه‌كانی دا‌و دوازده‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناو پێگه‌ی خۆی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوشه‌ش خاڵ به‌هێزتر كرد‌و به جیاوازی سێزده خاڵ له‌پێش چێڵسی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت.
له پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر چێڵسی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.