له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی یۆڤنتۆس پێشوازی له یانه‌ی ئۆدینیزی كرد‌و دوو گۆڵی له‌سوه‌ر تۆمار كرد‌و سێ خالی یاریه‌كه‌شی لێ وه‌رگرت.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم له تۆرینۆ به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی نۆزده پاولۆ دیبالا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو نۆ ویستۆن ماكینی گۆلی دوووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خانمه پیره‌كه تۆمار كرد‌و یانه‌ی یۆڤنتۆس دوازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به‌كۆكردنه‌وه‌ی چل ویه‌ك خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی ئۆدینیزیش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و به بیست خال له پله‌ی چوادرده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له خولی ئیتاڵیادا یۆڤنتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌سه‌ر ئۆدینیزی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.