یانه‌ی بایرن میونشن پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی نۆزده‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كۆلنی میوانداری برده‌وه.
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌ی بایرن پاڵه‌وانی یاریه‌كه بوو كه گۆڵی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی نۆ تۆماركرد، پاشان یاریزان كۆرێنتین تۆلیسۆ گۆڵی دووه‌می بایرنی له خوله‌كی بیست وپێنج به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست ودوودا، لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، دواتر هه‌مان یاریزان گۆڵی سێیه‌می خۆی و چواره‌می میوانه‌كانی له خوله‌كی حه‌فتاوچوار به‌ده‌ستهێناو بووه هاتریكی یاری.
هاوكات ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا گه‌یانده بیست وسێ گۆڵ، به‌پێی ئاماره‌كانیش لیڤاندۆڤسكی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له كاروانی به‌شداریه‌كانی له خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا گه‌یانده سێسه‌د گۆڵ.
به‌م بردنه‌وه‌ش بایرن میونشن پێگه‌ی خۆی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خولی ئه‌ڵمانیا به‌هێزتر كرد‌و كۆی خاڵه‌كانی بۆ چلوشه‌ش خاڵ به‌رزكرده‌وه، كۆلنیش به بیستوهه‌شت خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند دێت.
لیڤاندۆڤسکی ڕیکۆردێکی نوێ له بۆندس لیگادا تۆمار ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.