شێركۆ حهبیب، بهرپرسی مهكتهبی پارتی دیموكراتی كوردستان له وڵاتی میسر 23 ساڵهی دامهزراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز دهكات.
دهقی پیرۆزباییهكه:
بەرێز بەرێوەبەری گشتی کوردستان تیڤی
بەرێزان کارمەندان و ستافی کوردستان تیڤی
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە یەکە یەکەی ئێوەی بەرێز دەکەم، و هیوای هەردەم سەرکەوتن و پێشەنگیتان بۆ دەخوازم.
بێگومان کەناڵی کوردستان تیڤی لە رۆژی دامەزراندنی تا ئەمرۆ توانیویهتی کارەکانی بەشیوازێکی مۆدیرن و پیشەیی بەرێوە ببات لە خزمەت میللەت و کوردستان و دەنگی میللەتی کوردستان و ڕووی راستەقینەی پێکەوەژیان و تەبایی و ئارامی و ئاوەدانیی کوردستان بە جیهان بناسێنی، هەڵبەتە سەرکەوتن و پێشکەوتنی ئەم کەناڵە بە هیمەتی کەسانی دڵسۆز و شارەزا هەر لە رۆژی دامەزراندنی تا ئەمرۆ گەیشتۆتە ئەم ئاستە.
هیوای هەردەم سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم
هەر شاد و سەرفراز بن
شێرکۆ حەبیب
بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە وڵاتی میسر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.