Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 10:00

هاتووچۆ هۆشداری ده‌داته‌ شۆفێران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتووچۆی ڕاپه‌ڕین، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی چوون بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان پێویسته‌ چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ هه‌یه‌ ده‌بێت پابه‌ندبن پێوه‌ی.
ده‌قی راگه‌یاندراوی هاتووچۆی ڕاپه‌رین:

له‌كاتی سه‌ردانی كردنی شۆفێران بۆ ناوچه‌شاخاویه‌كان و ئـه‌و ناوچانه‌ی به‌فریان لێباریوه‌، هه‌رچه‌نده‌ بارینی به‌فر دیمـه‌نـێكـی جـوان و سـه‌رج ڕاكـێـشـی هه‌یـه‌ بـه‌ڵام ده‌بـێــت شۆفـێران زۆر
به‌ وریایی ـه‌وه‌ شـۆفـێـری بـكه‌ن و ئـه‌ركـیـان قـورستـر ده‌بێـت، بـۆیـه‌ چـه‌ند ڕێنمـایی ـه‌ك پـێشـكـه‌ش ده‌كـه‌ین بـۆ سـه‌لامـه‌تـی شۆفێر و پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كانیان.

1- پاراستنی ماوه‌ی سه‌لامه‌تی له‌ نێوان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و ئۆتۆمبێلی به‌رده‌مت، ئه‌م خاڵه‌ گرنگییه‌كی زۆری هـه‌یه‌ چونكــه‌ تـوانای وه‌سـتـاندنـه‌وه‌ی ئۆتۆمبیـَل لـه‌ به‌فر باریندا كه‌م ده‌كات
بۆیه‌ پێویسته‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوت هه‌بێت بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل.
2- نابێت شۆفێر به‌ شپرزه‌یی و له‌ناكاو ئیستۆپ بگرێت ، به‌ڵكو به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆیی.

3- كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی بۆ ڕاده‌یه‌ك كه‌ توانای وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ت هه‌بێت.

4- ئیشكردنی ڕووناككه‌ره‌وه‌ (گڵۆپ)ـی نزم و ڕووناككه‌ره‌وه‌ی ته‌م گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ چونكه‌ بارینی به‌فر و بوونی ته‌م ڕێژه‌ی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

5- تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێویسته‌ چاڵ و خه‌ته‌كانی له‌ ڕێژه‌ی دیاریكراوی یاسایی كه‌متر نه‌بێت و بڕی دروست هه‌وایان تیادا بێت و نابێت هه‌وای كه‌م بێت.

6-فڵچه‌ی جامه‌كان به‌ باشی كاربكات.

7-سیسته‌می گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌ و هیته‌ری نه‌هێشتنی ته‌م به‌ باشی كار بكه‌ن.

8- ئه‌نتی فرییز (شله‌ی دژه‌به‌ستن)  له‌ناوده‌به‌ی ڕادێته‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌بێت

9- دڵنیاكردنه‌وه‌ له‌ سیسته‌می برێك له‌ ئوتومبیله‌كه‌تدا ( سیسته‌می ABS به‌باشی كار بكات، نه‌بوونی لیك و لێچوون له‌ سیسته‌می برێكدا)

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.