دادگای باڵای فیدڕالی ڕۆژی چوارشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیاری كرد بۆ سه‌یركردنی دۆسییه‌ی ئه‌و دوو داوا یاساییه‌ی پێشكه‌شكرابوون سه‌باره‌ت به ده‌ستووری نه‌بوونی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ڕاگه‌یاندنی دادگای باڵای فیدڕالی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: كاتژمێر 9ی ڕۆژی چوارشه‌م ڕێكه‌وتی 19/1/2022 واده‌ی سه‌یركردنی داواكانی ژماره 5/فیدڕالی/2022 و 6/فیدڕالی/2022 كه له‌لایه‌ن داواكاران خه‌زعه‌ل خه‌شان و مه‌حموود داود سه‌لمان له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شكرابوون سه‌باره‌ت به ده‌ستووری نه‌بوونی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجشه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
دادگای باڵای فیدڕالی كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له عێراق له ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه بڕیاری ڕأگرتنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به‌شێوه‌ی كاتی ده‌ركردبوو دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن داواكراوانی سه‌ره‌وه داوای یاسایی پێشكه‌ش كرابوو كه تێیدا جه‌ختیان كردبووه‌وه دانیشتنه‌كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری و سیسته‌می ناوه‌خۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دادگاكه به بڕیارێك ڕاگرتنی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ڕاگه‌یاندبوو كه له ڕۆژی 9/1/2022 به‌ڕێوه چووبوو.
جێی باسه له‌و ڕۆژه‌دا و له یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چووبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.