دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ کارێکی پێویست نەبێت لەو دەروازەوە گەشت نەکەن.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە " ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی ڕێگەکان و کەمبوونی ئاستی بینین و تێکردنی بەفرێکی زۆر و با و کرێوە و خراپی کەشوهەوا داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت گەشت نەکەن".
ئەوەش خراوەتەڕوو "سەرەڕای خاوێنکردنی شەقام و ڕێگەسەرەکییەکان و گۆڕەپان و شەقامەکان بە بەردەوامی لەلایەن تیمەکانی بەفرڕاماڵینی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنی ڕێگەوبان و تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری دەروازەکەمان و هەروەها بارینی بەفرێکی زۆر لەناو رێگاکانی ناو سنوری ئێران دا. جەخت کراوەتەوە هاووڵاتییان ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن، بەمەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران یان بە پێچەوانەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی کە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن تا بارودۆخەکە بە باشی ئاسایی دەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.