Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 08:54

به‌فربارین جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە حاجی ئۆمەران وەستاند

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشكرای كرد، به‌فربارین جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە حاجی ئۆمەران وەستاند.

سیروان حوسێن گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: بەهۆی ئەم شەپۆلە بەفر بارینەی سنووری حاجی ئۆمەرانی گرتۆتەوە، ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنوورەکەمان دروست بووە، هەرچەندە تیمەکانی بەفر ڕاماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و تیمەکانی کۆمەڵگه‌ لە بەیانییەوە خەریکی ڕاماڵینی بەفرن، بەڵام لە دیوی ئێران نەتوانراوە رێگا پاک بکرێتەوە و کاڵاکان بگەنە سنوور و ڕێگای گەشتیارانیش نەکراوەتەوە.

راشیگەیاند: سنووری ئێمە هەمیشە کراوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئێوارە بەهۆی زۆری بەفر و پاکنەکردنەوەی لە دیوی ئێران ڕێگا ئەستەمە و داوا لە گەشتیاران دەکەین ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، تا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، ڕێگای سنووری حاجی ئۆمەران نەگرنەبەر.

هاوکات خوسرەت سادق بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ڕێگاوبانی سۆران ڕایگەیاند: تیمەکانمان بەردەوام خەریکی خاوێنکردنەوەی ڕێگای حاجی ئۆمەرانن، ڕێژەی بەفربارین لە حاجی ئۆمەران گەیشتووەتە 50 سانتی مەتر.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.