ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له شاری هه‌ولێر نه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌ش كرا كه له لافاوه‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو زیان به ماڵه‌كانیان گه‌یشتبوو.
نه‌وته‌كه به بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش كراوه.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: نه‌وته‌كه به‌سه‌ر 135 خێزانی زیانلێكه‌وتووی لافاوی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕابردوو دابه‌شكراوه و هه‌ر خێزانێك 100 لیتری پێدراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەڵمەتەکە بەردەوام ده‌بێت و بڕیارە بەیانیش کەلوپەل و پێداویستی تری ناوماڵیان بەسەر ئه‌و ماڵانه دابەش بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.