سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە نووری مالیکی کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكی
ئه‌ميندارى گشتيى حزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى
سڵاو و ڕێز..
به گه‌رمى پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ژده‌هه‌مين كۆنگره‌ى حزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى له به‌ڕێزتان و ته‌واوى سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزب ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
له‌م بۆنه‌يه‌دا دووباره جه‌خت له هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق دهكهينهوه بۆ تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويهكى باشتردا بۆ وڵات.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/16
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.