کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پێشبينی ده‌كرێت باران و به‌فربارين له‌و سنوورە تا بەیانی بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە "ئێستا بارانبارين له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە به‌رده‌وامى هه‌يه له هه‌ندێک ناوچه تەزرە (بارانی به‌ستوو) ده‌بارێت، هەروەها پێشبينی ده‌كرێت باران و به‌فربارين له‌و سنووره تا به‌يانى ڕۆژى دووشه‌ممە به‌رده‌وامى هه‌بێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "پێشبينى ده‌كرێت پله‌كانى گه‌رما له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو دابه‌زێت، له هه‌ندێک ناوچه داده‌به‌زێت بۆ ژێر سفر".
کەشناسی هەروەها ڕیژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی خستۆتەڕوو کە بەمشێوەیە:-
هه‌ولێر 14.6 ملم
سلێمانی 19.2 ملم
دهۆک 0.1 ملم
هه‌ڵەبجه 5 ملم
كه‌ركووک 5.7 ملم
پيرمام 14.3 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 13.5 ملم
دووز خورماتوو 10.8 ملم
خانه‌قين 9.5 ملم
پێنجوێن 24.2 ملم
ماوه‌ت 16 ملم
قەڵادزێ 20 ملم
سمێلان 9.2 ملم
سيده‌كان 8.4 ملم
بارزان 8 ملم
بازيان 24.6 ملم
ده‌ربه‌نديخان 0.6 ملم
دووكان 16.8 ملم
هه‌ڵشۆ 2.2 ملم
كه‌لار 1.2 ملم
خه‌بات 1.4 ملم
سۆران 1.2 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.