Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 06:38

قاسم شەشۆ: لە شنگال ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان پەکەکە و ھێزە عێراقییەکانەوە

کوردستان TV
100%

ماوەی سێ ڕۆژە ھێزێکی زۆری عێراقی لە شنگال جێگیر کراون و خراونەتە ئامادەباشییەوە و فەرماندەیەکی پێشمەرگەی شنگالیش ڕایده‌گه‌ێنێت، کێشە کەوتووەتە نێوان پەکەکە و ھێزە عێراقییەکانەوە و مەترسی لەسەر شنگال ھەیە.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاڵۆزی لە سنووری قەزای شنگال پەیدا بووە و ھۆکاری ئاڵۆزییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەکەکە دەیەوێت دەسەڵاتی شنگالی بەدەستەوە بێت و ھەموو شتێک ھەر خۆی بێت، ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی کێشە لە نێوان حکوومەتی عێراق و پەکەکەدا دروست ببێت، حکوومەتی عێراقیش ھێزێکی زۆری ھێناوەتە شنگال.
فەرماندە ئێزدییەکەی شنگال ڕاشیده‌گه‌ێنێت: ئەو ھێزانەی لە شنگال جێگیر کراون، ھێزی نوێی عێراقین و جگە لە سەنتەری قەزای شنگال، لە زۆربەی ناحیە و کۆمەڵگاکانی شنگال بڵاوەیان پێ کراوە و خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ ھەر ئەگەرێک.
قاسم شەشۆ ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌: ڕەوشی شنگال خۆی ئاڵۆزە، پەکەکەش ئاڵۆزتری کردووە بەوەی کە دەیەوێت کێشە بنێتەوە لەنێو شنگالدا، ئەگەر ڕەوشەکە چارەسەر و کۆنتڕۆڵ نەکرێت، بێ گومان دەگاتە ئاستی پێکدادان لە نێوان ئەو ھێزانەی سەر بە پەکەکەن لەگەڵ هێزەکانی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.