بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرهوه له پارێزگای ههڵهبجه و ناحییهی سیدهكان و چهند شوێنێكی دیكه بڕیار درا ئەمڕۆ بکرێت بە پشوو لهدام و دهزگاكاندا.
ئهمڕۆ دووشهممه 17 ى 1 ى 2022 ، ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان لە راگەیەنراوێکدابڵاویكردووهتهوه: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنوری ناحیەکەمان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان و ئەوشەپۆڵە سەرمایەی کەلە ناوچەکەمان هەیە، بڕیار درا ئەمڕۆ بکرێت بە پشوو لە گشت دام و دەزگاکانی میری سنووری ناحیەکەمان.
هەر ئەمڕۆش، پارێزگاری هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگهیاندووه، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رووی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە، ئەمڕۆ پشووی فەرمیە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە.
شهوی ڕابردووش قایمقامییەتی قەزای شارباژێڕ بڵاویکردەوە، بۆ پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفرەی سنوری پەروەردەكەمانی گرتووەتەوە، بریارماندا سبەینێ دووشەممە، دەوامی سەرجەم قوتابخانە و باخچەكانی سنوری پەروەردەكەمان و دیوانی پەروەردەكەمان رابگرین.
لە راگەیاندراوێکیشدا قایمقامییەتی قەزای چۆمان بڵاویکردەوە، دوای هاتنی بەفرێکی زۆر لە سنوری قەزاکەمان و هەر چوار ناحیەکهیان، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی رۆژی دووشەممە، تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەفر بارین درێژەی دەبێت و پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن.
ڕاشیدهگهیهنن، بەڕێوەبەری ناحیەکان بەپێی دۆخی سنورەکانیان دەتوانن بڕیار لەسەر دەوامی فەرمانگەکانیان بدەن.
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرهوه لهم ناوچانهی ههرێمی کوردستان دهوام ڕاگیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.