Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 06:38

سه‌رۆک بارزانی: پێویستە دەزگای سەتەلایتی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی ڕەوای گەلەکەمان بە ڕای گشتی لەناو خەڵکدا بەردەوام بن

کوردستان TV
100%


 سه‌رۆك بارزانی، بیست و سێییه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی پیرۆز ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی به‌بۆنه‌ی  بیست و سێیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی کوردستان تیڤی
به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
 به‌رێزان سەرپەرشتیار و بۆردی بەڕێوەبردن و ستاڤ و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان،
بە بۆنەی تێپەڕینی بیست و سێ ساڵ بەسەر دامه‌زراندنی (كوردستان تیڤی)ـدا،  پیرۆزبایی له‌ ئێوەی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
 كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی وەك یه‌كه‌مین کەناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیی كوردستان، هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە پابەندی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان بووە و لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیاندا سەركەوتوو بووە، لە هەمانكاتیشدا ڕاستگۆیی و پیشەییبوونی خۆی پاراستووە.
پێویستە کوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی لە چوارچێوەی دەزگای سەتەلایتی کوردستاندا لە گەیاندنی پەیامی ڕەوای گەلەكەمان بە ڕای گشتیی و بڵاوكردنی هۆشیاریی نیشتیمانی و فەرهەنگی پێكەوەژیان لەناو خەڵكدا بەردەوام بن. پێویستە دەزگای سەتەلایتی كوردستان لە ئاست  پێشڤەچوون و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕاگەیاندندا بێت، هەروەها وەك هەمیشە پابەندی بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستانیش بێت.
 دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
17ـی كانوونی دووەمی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.