Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 06:38

کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا ده‌ستی پێکرد

کوردستان TV
100%


كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا و شاندی یاوه‌ری له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستی پێكرد.
پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  17 ى 1 ى 2022 ، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،  پێشوازى له‌ گاربریێلیوس لاندسبێرگیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی باڵای وڵاتی لیتوانیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان،  باس له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری  په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و لیتوانیا ده‌كرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.