شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، 23 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پیرۆز دەکات.
دهقی پیرۆزباییهكهی وهزیری پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتیی و کارمەندان و رۆژنامەنووسانی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم.
دەخوازم کەناڵەکەتان رۆژ بە رۆژ لە پێشەوەچوون و سەرکەوتنی زیاتردا بێت، رۆڵی کاریگەری خۆتان بگێڕن لە پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەهاکانی نیشتمان و نەتەوەکەمان.
داواکارم، لەپاڵ پەخش و بڵاوکراوە سیاسی وکۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکاندا، رۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە وەک هەمیشە بەرز بنرخێنن.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگە
۱۷ی ۱ی ۲۰۲۲
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.