بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بەفربارین، دوو رۆژ لە ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تدا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرایه پشووی فه‌رمی .
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17 ى 1 ى 2022 ، پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه: لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە، رۆژی سێشەممە و چوار شەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه پشووی فەرمییە لە ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تدا له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانیش لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكرده‌وه: بەهۆی بەفربارین و سەختی كەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان بەپاڵپشتی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 18 ، 19 ى 1 ى 2022، لەسەرجەم دام و ده‌زگاكانی پارێزگای سلێمانی دەكرێتە پشوو.
لە پارێزگای هەڵه‌بجه دوو رۆژ کرایە پشووی فه‌رمی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.